۱۴۰۲ اسفند ۷, دوشنبه

کۆچی دووایی مامۆستا عەبدولهادی دەرباسی ئەمینی

اناللە وانا الیە راجعون

بەداخەوە ئاگادار کراینەوە ڕۆژی شەمبە ڕێکەوتی ٥/ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستا عەبدولهادی دەرباسی ئەمینی ئەندامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی کۆچی دووایی کرد.
مەلا عبدالهادی دەرباسی ئەمینی لە گووندی سیدانی سەر بە ناوچەی سۆما  لە شارستانی سەڵماس لە داییک بووە لە تەمەنی دە ساڵیدا  دەدرێتە بە خوێندن و لە گووندی مەڵحەم دەست بە خوێندنی کتێبە ئایینییەکان دەکات سەرەتا بە خوێندنی قورئانی پیڕۆز و پاشان وانەی سەرف و نەحو  هەر لەو شوێنە دەخوێنێت و پاشان بەرە و شاری شنۆ گووندی نەڵۆس دەڕوات لە حوجرەکانی ئەوشارەدێیە  بەردەوام دەبێت لە خوێندن، دوواجار چەندین وانەی زانستی جۆراوجۆری ئایینی لە خزمەت مامۆستای خودالێخۆشبوو مامۆستا عبدالقادر بەیزاوی و مامۆستا یوسف گەرگوڵی خووارێ و حوجرەی قەڵاتەڕەشی پیرانشار و شاری سەردەشت دەخوێنێت، پاشان لە خزمەت مامۆستا قادر بەیزاوی ئیجازەنامەی مەلایەتی وەردەگرێت و لە شاری سەڵماس خەریکی خزمەت کردن بە ئایین و نەتەوە دەبێت و بە وتار و خووتبەی جوراوجۆر و درووست کردن و هاندانی خەڵک بۆ درووست کردنی مزگەوت و تەدریسی زانستەئایینیەکان بە قووتابیانی ئەم بووارە بە شانازییەوە بەردەوام دەبێت.

پاش دامەزرانی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پەیوەندی بە ئەم یەکیەتییە گرت و ڕەسمەن بوو بە ئەندامی چالاکی یزاکا و تا کۆتایی تەمەنی وەک ئەندامی هەمیشەیی مایەوە..
بەداخەوە ڕۆژی شەمبە ڕێکەوتی ٥/ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢ ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی کۆچی دووایی دەکات و لە زێدی خۆی لە گووندی سیدانی سەڵماس لە ناو ئاپۆڕای جەماوەر تەسلیم بە خاکی پاکی کوردستان دەکرێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو وسەرەخۆشی دەکات لە گشت بنەماڵە و دۆستان و خزمانی و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری ببەخشێت بە بازماندەگانی..

مەکانی فردەوسی ئەعلا بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٧/ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر